وێرکشۆپی تایبەت بە ئامادەکاری بۆ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش لـە نێوان هەردو بەشی ( كاری كۆمه‌ڵایه‌تی) لەكۆلێژی ئاداب لە زانكۆی سهلاحهين و كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان له زانكۆى سليمانی رۆژی پێنچ شه‌ممه رێكه‌وتی23\11\2023 سێیه‌مین كۆبونەوە و دواتر وێرکشۆپی لێژینهی باڵای ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانس له هۆتێلی دێده‌مان له شاری هه‌ولێر ئەنجامدرا کەتایبەت بوو بە ئاماده‌كاری كردن بوو بۆ یه‌كه‌مین كۆنفرانسی هاوبەشی نێوده‌وڵه‌تی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق. كەوابرێاره لە 21-22\04\2023 لە شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت بەهاوكاری رێكخراوی SEED FOUNDATION و GIZ ی ئه‌ڵمانی. له‌م دانیشتنه‌دا ئه‌م به‌رێزانه به‌شداربوون ڕاگری كۆلێژی ئاداب له زانكوي سەلاحەدين (پ.د.قادر محمد حسن ) و (پ.د.ژيا عباس قادر )سه‌رۆك به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی – زانكۆی سلێمانی، ( د.حكیم قادر ته‌ها) سه‌رۆك به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ( تانیا گلی خەیلانی) هاودامەزرێنەر و جێگری سەرۆکی دەزگای سیید و د.مهدی مه‌غدید و زين خان ) له رێكخراوی سید و هه‌روه‌ها به‌به‌شداری مامۆستایانی ههردووبهشهكه . له كۆبوونەوەكەدا پرۆپۆزه‌لی كۆنفرانسه‌كه ته‌واو كرا‌و هه‌روه‌ها لیژینهكانی كۆنفرانس دیاریکران له‌گه‌ل تاووتوێکردنی ئه‌رك و پیداویستیه‌كانی كۆنفرانس . له‌ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌ست ده‌كرێت به كۆبوونه‌وه‌ی دیکە بۆ لیژینهكان بەمەبەستی ئامادەکاری بو ڕاگەیاندنی کۆنفرانس و وه‌رگرتنی توێژینه‌وه ئه‌كادیمیه‌كانی كۆنفراس.
ئامادەکاری بۆ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش



