چوارشەممە ٢٣-١٠-٢٠١٩بەرێز ڕاگرى کۆلێژ پێشوازیکرد لە پرۆفیسۆر (لاورا کۆرادى) کە بە نوێنەرایەتى زانکۆى
(دیلا کالابریا)ى ئیتالى سەردانى کۆلیژمانى کردبوو،پاش بەخێرهێنان بەریز ڕاگرى کۆلێژ باسێکى پوختى مێژوو پێکهاتە ى کۆلیژى بۆکردو تایبەتمەندى دەستکەوتەکانى ٤٨ ساڵەى کۆلێژى بۆ شیکردەوە ،مامۆستاى میوان هیواى سەرکەوتنى بۆ کۆلێژ خواست و باسى ئەوەى کرد کە ئەو لە ئیتالیا چەندان قوتابى کوردى هەیە وە زۆر خۆشحالە بەکارکردن لەگەل پسپۆرو ئەکادیمیانى کورد، بەریز راگرى کۆلێژ داواى لە و پرۆفیسۆرە ئیتالیەکرد کە پەرە بە هەماهەنگى نیوان کۆلێژمان و زانکۆى دیلا کالابریاى ئیتالى بدات لەبوارى ئاڵوگۆرى قوتابیان و مامۆستاو تویژەران هەروەها هاوکارى زانستى قوتابیانى خوێندنى باڵامان بکات لەبوارى جێندەرناسى و سۆسیۆلۆژیا و توێژینەوەى هاوبەشى کەلتورى.هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە هەفتەى داهاتو سیمینارێکى لە کۆلێژ بۆ سازدەکرێت .
LAURA CORRADI Born in Milano, 27/09/1960 [email protected] CURRENT POSITION RESEARCHER and PROFESSOR of Gender Studies and Intersectional Methodology UNIVERSITÀ DELLA CALABRIA SOUTH-ITALY