سێشه‌ممه 3ى تشرینى دووه‌مى 2019، له هۆلی فه‌رهادى كۆلێژ ئاداب سیمینارێك له‌باره‌ى رێگاكانى فێربوونى فریاگوزارى سه‌ره‌تایى بۆ مامۆستایان رێكخرا.
سیمیناره‌كه، له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى فریاگوزارى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر پێشكه‌شكرا، كه تیادا به وردى سه‌رجه‌م رێگاكانى فریاگوزارى سه‌ره‌تایى بۆ مامۆستایان شیكرایه‌وه.
رێكخرانى سیمیناره‌كه، ئه‌و رێگا‌و شێوازانه‌یان باسكرد كه له‌رێگه‌ى فریاگوزارى سه‌ره‌تایى ده‌بێته هۆكارێك بۆ رێگریكردن له گیان له‌ده‌ستدانى هاووڵاتیان به هه‌موو تهمهنهكانیانهوه.
له درێژه‌ى سیمیناره‌كه‌دا، چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كرا كه تووشى خوێن به‌ربوون، شكان، سوتان، گه‌ڕانه‌وه‌ى زمان بۆ دواوه، برین و جۆره‌كانى دیكه‌ى نه‌خۆشى خرایه‌ڕوو.
به‌وته‌ى رێكخرانى سیمیناره‌كه، زۆرجاران به‌هۆى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌یه‌كى دروستیان له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كان ناكرێت، گیانى هاووڵاتیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته سه‌رجه‌م هاووڵاتیان شاره‌زایى ته‌واویان له‌باره‌ى فریاگوزارى سه‌ره‌تایى هه‌بێت.