پێنجشه‌ممه 23ى كانوونى دووه‌مى 2020، له هۆڵى فه‌رهادى كۆلێژى ئاداب كتێبى (راگه‌یاندنى نیشتمانى) كه له نووسینى به‌ڕێزان (د.هێرش ره‌سول و د.كاروان عه‌لى)ه، ناسێندرا.
له سه‌ره‌تاى مه‌راسمی ناساندنى كتێبه‌كه، مامۆستا هه‌رده‌وان نه‌قشبه‌ندى مامۆستا له به‌شى راگه‌یاندنى كۆلێژى ئاداب كورتییه‌كى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌و گرنگى نووسینى كتێبى له‌وشێوه‌یه‌ى بۆ مامۆستایان و قوتابیانى ئاماده‌بوو خسته‌ڕۆوو، دواتر باس له گرنگى دروستبوون و دامه‌زراندنى راگه‌یاندنى نیشتمانى كرد‌و ئه‌رك و وه‌زیفه‌ى ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه‌ى خسته‌ڕوو.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێزان د.كاروان عه‌لى و د.هێرش ره‌سول به كورتى و خێرا باسێكى پێویستى دامه‌زراندنى راگه‌یاندنى نیشتمانی_یان كرد، وه‌كو پێویستییه‌كى دره‌نگ وه‌خت بۆ ئه‌مڕۆى كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه د.هێرش ره‌سول، وتى:”به‌داخه‌وه‌ى دامه‌زراندنى راگه‌یاندنى نیشتمانى بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر دره‌نگه، چونكه نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت راگه‌یاندنى نیشتمانى له وڵاتانى دیكه باسى لێوه‌كراوه له زۆربه‌ى وڵاتانیش ده‌مێكه ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه هه‌یه، كه‌چى له كوردستان تائێستا ته‌نیا به‌شێوه‌ى تیۆرى باسكراوه”.
دواى باسكردنى گرنگى كتێبه‌كه، به‌واژووى هه‌ردوو نووسه‌ر، كتێبى راگه‌یاندنى نیشتمانى به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا.