سێشه‌ممه 25ى شوباتى 2020، له هۆڵى فه‌رهادى كۆلێژى ئاداب سیمینارێك به‌ناونیشانى (جێندهرو ره‌وته فێمینزمه‌كان) له‌لایه‌ن مامۆستا یوسف ئه‌نوه‌ر مامۆستا له به‌شى فه‌لسه‌فه‌ى كۆلێژى ئادابه به‌ڕێوه‌چوو.
له سیمیناره‌كه‌دا، مامۆستا یوسف چه‌مكى جێندهرو كات و شوێنى به‌كارهێنانى چه‌مكه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بووان باسكرد، دواتر به‌وردى باسى ره‌وته فێمینزمهكانى كرد.
لهبهشێكى دیكه‌ى سیمیناره‌كه‌دا، ره‌نگدانه‌وه چه‌مكى جێنده‌ر له كوردستان و تێگه‌یشتى خه‌ڵكى بۆ چه‌مكه‌كه باسكرد، پاشان قۆناغى مێژوویى رهوتهكانى فێمینزمى رونكرده‌وه.
لێكدانه‌وه‌ى كۆمهڵایهتیانهو فه‌لسه‌فیانه بۆ جێندهرو رهوتهكانى فێمینزم، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى سیمیناره‌كه بوون، كه دواتر له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئاماده‌بووانه‌وه گه‌نگه‌شه‌ى زیاترى سیمیناره‌كه كرا كه بووه هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى سیمیناره‌كه.
سێشه‌ممه‌ى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك، له كاتژمێر 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆ له هۆڵى فه‌رهادى كۆلێژى ئاداب سیمینارى زانستى بۆ مامۆستایان به‌شه زانستییه‌كان و كه‌سانى ئه‌كادیمى و رۆشنبیرانى ده‌ره‌وه‌ى كۆلێژ ئه‌نجامده‌درێت، كه جگه له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، خوێندكاران و كه‌سانى ده‌ره‌وه‌ى كۆلێژیش ده‌توانن به‌شدارى سیمیناره‌كان بكه‌ن.