دیمەنی لۆکاڵی وجیھانی میدیا لە زەمەنی جیھانگیریدا

شەوی (١٢⁄١٣ی١ی٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)،لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز(د.صادق حمه‌ غریب) وەک سەرۆکی لیژنە پێنجه‌مین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژ ئامادەی بوون، تیایدا بەڕێز (د. ئاریانا ابراھیم محمد) سمینارێکی بەناونیشانی(دیمەنی لۆکاڵی وجیھانی میدیا لە زەمەنی جیھانگیریدا)پێشکەش کرد. دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە بە تێرۆتەسەلی قسەوباسی لەبارەوەکرا.