(٢ی٣ی٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە یازدهیهمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز (د. شوان محەمەد ئەمین خۆشناو) لە بەشی مێژوو، لە ژێر ناونیشانی(لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە ھزری مەلا موستەفای بارزانیدا) بابەتێکێ پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا چەندین ھەڵویست و کرداری پێکەوە ژیان ولێبوردەیی سیاسی و کۆمەڵایەتێانی خستەڕوو.
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەندکراو، ئامادەبووان چەندین نموونەی تریان لەو بارەیەوە پێشکەش کرد.