گەشتێکى زانستیان بۆ پەیمانگاى هیواى نابیستان

 

7-3-2021 قوتابیانى قۆناغى سێیەمى بەشى دەوونزانى گەشتێکى زانستیان بۆ پەیمانگاى هیواى نابیستان لە چوارچێوەى بابەتى دەروونزانى تایبەت، بە سەرپەرشتى (م.ی. ئارى أنور ) ئەنجامدا. ئامانجى سەردانەکە وەرگرتنى زانیارى و شارەزابوون لە سروشتى کەسایەتى و دەروونى تاکى نابیست، هەروەها تەواوکارى پلانى خوێندنى ساڵانەى تایبەت بە نابیستان بوو، وەکو کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت، بەشێوە مەیدانیەکە و لەنزیکەوە ئاشنابوون بە شێوازى فێربوون و رەفتارى رۆژانەیان، لە سەردانەکەدا توێژەرانى پەیمانگاکە سیمینارێکیان سەبارەت بە  بارى دەروونى و کۆمەڵایەتى و رەفتارى منداڵ و هەرزرەکارانى نابیست پێشکەش بە قوتابیان کرد، دوابەدواى گفتوگۆ و پرسیارکردنیان، قوتابیان لەنزیکەوە لەژێر رێنمایی تەندروستى و خۆپارێزیدا بەشدارى وانە و چالاکى ناو پەیمانگەکە بوون.