کارى کۆمەڵایەتى سەردانێکى زانستى و مەیدانى

 

 

 

رێکەوتى 8-3-2021 قوتابیانى قۆناغى سێیەمى بەشى لە چوارچێوەى بابەتى خاوەن پێداویستى تایبەت بە سەرپەرشتى (م.ئارى أنور صادق) بۆ سەرنتەرى باهۆزى ئۆتیزم و منداڵى خاوەن پێدوایستى تایبەت ئەنجامدا، لە سەردانەکەدا سیمینارێک لەلایەن (د. سەید عەلى سەمەدی) پسپۆڕى ئۆتیزم و دواکەوتوویی ژیرى و ڕاهێنەرى نێودەوڵەتى و نوسەرى چەندین پەرتوک لەم بوارەدا ئەنجامدرا، بابەتى سەرەکى سیمینارەکە رۆڵى کارى کۆمەڵایەتى لە راهێنان و چارەسەرى منداڵى ئۆتیستک و خاوەن پێداویستى لە نێوان خێزان و کۆمەڵگە و تاکى توشبوو، لەگەڵ باسکردنى نوێترین نۆڕم و پێوەر بۆ هەڵسەنگاندن و دەستنیشانى منداڵانى توشبوو، سەردانەکە بە بینین و تێڕوانینى ڕاهێنان و میکانیزمەکانى چارەسەرى بە تاک و بە گروپى منداڵانى سەنتەرەکە کۆتایی پێهات.