ڕۆژی(16-3-2021)،کاتژمێر(9-10)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە سێزدهیهمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز (د. ھیوا مەلا عەلی) لە بەشی کۆمەڵناسی، لە ژێر ناونیشانی(تێڕوانینی کۆمەڵناسی بۆ دەرکەوتەکانی خێڵگەرایی نوێ لە عیراق و کوردستان) بابەتێکێ پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا تیشکی خستە سەر چەمک و مێژوی خێڵگەرایی، ڕەھەندەکانی خێڵگەرایی، تایبەتمەندییەکانی خێڵگەرایی، لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خێڵگەرایی و، پێی وابوو عیراق کۆمەڵگەیەکی خێگەرایەو، نموونەگەلێکی زۆری لەو بارەیەوە باس کرد.
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەندکرا.