(٣٠⁄٣⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە چواردهیهمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا( پ.ی.د.ئاراس اسماعیل خضر ) لە بەشی کۆمەڵناسی، لە ژێر ناونیشانی( كيفية التخطيط الاستراتيجي لتطوير السياحة الأثرية للكهوف في إقليم كوردستان ) بابەتێکێ پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا تیشکی خستە سەر پلان و پڕۆژەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدەنی کەرتی شوێنەواری و، دواجار سودلێوەرگرتنی وەک ڕەھەندێکی گرنگی گەشتیاری و توریستی، بە تایبەتی ئەشکەوتەکان و ڕۆڵیان لە گەشەپێدانی ئەو بوارەدا .
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەندکرا.