ڕۆژی(٢٠⁄٤⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، ، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە شازدەھەمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز (پ.ی.د.نەرمین عەلی محمدامین) لە بەشی شوێنەوار، لە ژێر ناونیشانی(واتای ناوچە-سنورو ئیتنیک لای ساسانییەکان(٢٢٤-٦٥١)ز) بابەتێکێ پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا بە وردی و تیشکی خستە سەر ناوچە شوێنەوارییەکانی قەڵەمڕەوی ساسانییەکان لە کوردستان و، لە ڕوی شکڵ و نوسین و مێژووەوە خوێندنەوەیەکی زانستی بۆ کردن.
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەندکرا.