لێکەوتەکانی نەبوونی پەروەردەی فەلسەفی لە ھزڕی کوردیدا

ڕۆژی(٤⁄٥⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز(د.صادق حمه‌ غریب) وەک سەرۆکی لیژنە نۆزدەھەمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز (م.دیار عبدالباقی)لە بەشی فەلسەفە لە ژێر ناونیشانی(لێکەوتەکانی نەبوونی پەروەردەی فەلسەفی لە ھزڕی کوردیدا) بابەتێکی پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا باسى لە نەبوونی پەروەردەیەکی عەقڵانی و تەندروست کرد لە ھەرێمی کوردستان، وتی کە کورد ھەمیشە لە چاوەڕوانیدا دەژیت و، وەک مشەخۆر چاوەڕێی داھێنانی وڵاتانی ترەو خۆی توانای داھێنانی نییە، تاکی کورد ڕواڵەتبین و، سۆزگەراو لاسایی کەرەوەیە. پێشکەشکار ڕایگەیاند کە بە مەبەست دۆخی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان شێوێندراوەو، تاکی نەخوێندەوار بەرھەمدەھێنرێت.

شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەند کرد.