ڕۆژی(١١⁄٥⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژهكهمان بهسهرپهرشتی بهرێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە بیستەمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز (م.ی.خەتاب عەزیز سلێمان)لە بەشی فەلسەفە لە ژێر ناونیشانی(کێشەکانی خێزانی کورد) بابەتێکی پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەداو لە(٢٠٢١-٢٠١٩)و لە سەنتەری ھیلین وەک توێژیوەیەکی زانستی کاریان لەسەر(٧٣٠)کەیسی کۆمەڵایەتی کردبوو، توێژەر بۆی دەرکەوتووە کە ناوزڕاندن و دەستتێوەردانی خێزانی و توندوتیژی جەستەیی لە دیارترین ھۆکارەکانی کێشە خێزانیەکانن، دواتر ھۆکاری ناپاکی و دەرچوون لەماڵ و مادەی ھۆشبەرو…ھتد. پاشان ئاماژەی کرد بە دەرەنجام و ڕاسپاردەو پێشنیازەکان.
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەند کرد.