دەزگای خێرخوازی بارزانی

 

لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی بەشی (کاری کۆمەلایەتی) رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (٣/١١/٢٠٢١) بە سەرپرشتی(م.ی.شەرمین وەلی علی) مامۆستا لە بەشی (کاری کۆمەلایەتی) كاتژمێر (١٠) ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فه‌رهادی) سمینارێك بۆ به‌رێز  (ستاڤـ ئاسۆ حسن) بەرپرسی بەشی توێژینەوە لە دەزگای خێرخوازی بارزانی به‌ ناونیشانی (دەزگای خێرخوازی بارزانی) ئه‌نجام درا
لە سمینارەکەدا باس لە مێژووو سەرهەڵدان و ئامانج و پەیام و کاروچالاکیەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرا، وەک یەکێک لە دامەزراوە خێرخوازیە سەرکیەکان، کە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەیە لە بواری خێرخوازی مرۆیدا، بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئایدیاو رەگەزو نەتەوە