قوتابیانى بەشى کارى کۆمەڵایەتى و دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر
زنجیرە چالاکى هەفتانەى قوتابیانى قۆناغى چوارەمى بەشى کارى کۆمەڵایەتى بە سەرپەرشتى (م.ئارى أنور ) ، ئەنجامدانى سەردانى زانستی بۆ دادگاکانى ( بارى کەسی، تاوانەکان، نەوجەوانان) لە دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر بۆ ماوەى دوو هەفتە ، بە سوود وەرگرتن لە توێژەرانى کۆمەڵایەتى هەریەک لەم بەشانە و ئامادەبوون پڕۆسەى بەرێوەچوونى داداگاکان لەلایەن دادوەرانەوە.