نوێنه‌ری یونسیف له كوردستان له‌به‌شی پاراستنی منداڵ August 14, 2022 Category: چالاکیەکانی بەشی کاری کۆمەلایەتی, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on نوێنه‌ری یونسیف له كوردستان له‌به‌شی پاراستنی منداڵ ریكه‌وتی (04\08\2022) نوێنه‌ری یونسیف له به‌غداد بەریز( سعاد عباس سلمان) كه پسپۆری پاراستنی منداڵه هه‌روه‌ها بەرێز ( مامۆستا احمد) وه‌ك نوێنه‌ری یونسیف له كوردستان له‌به‌شی پاراستنی منداڵ سه‌ردانی به‌ڕێز راگری كۆڵیژی ئاداب و به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تیان كرد . سه‌ره‌تا به‌ریز راگری كولێژبەرێز(پ.د.قادر محمد حسن) كورته‌كی مێژووی له‌سه‌ر كولێژ و به‌شه‌كانی بۆ میوانان روون كردوه ئینجا باسی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كرا. دواتر كۆبوونه‌وه‌ی میوانان له‌به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامدرا به‌ئاماده‌بوونی بەرێزان(د.حكیم قادر ) سه‌رۆكی به‌ش و ( د.مصلح ئيروانی) و مامؤستا( موژده محمد) و مامۆستا( سه‌نگه‌ر یوسف). ئامانج له‌م سه‌ردانه ئاشنا بوونی زیاتر له‌سه‌ر كار و پرۆگرامی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و چۆنیه‌تی باشتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ل یونسیف به‌دوورو درێژی باس كرا.. له كۆتاییدا تاكید كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یونسیف سوود له ده‌رچووانی به‌شی كاری كۆمه‌لایه‌تی وه‌ربگرێت له كار‌و و پرۆژه‌كانیان به‌تایبه‌ت له كه‌مپه‌كان. هه‌روه‌ها به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تیش هاوكاری یونسیف بكات له‌بواره‌كانی راهینان ، پیشكه‌وتنی ده‌رچووانی به‌شی كاری كۆمه‌لایه‌تی و توێژه‌رانی كۆمه‌لایه‌تی له دامووده‌زگا حكومی و كه‌رتی تایبه‌تی و هاوكاری یه‌كتر له‌بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی. جگه له‌وه‌ش باس له‌به‌ستنی كۆنفراسێكی زانستی هاوبه‌ش له‌نێوان یونسێف و به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كرا كه وابریاره له‌ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.