باشترین پراکتیزەکردنی فێرکردنی زانکۆیی September 5, 2022 Category: چالاکیەکانی بەشی کاری کۆمەلایەتی, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on باشترین پراکتیزەکردنی فێرکردنی زانکۆیی بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین پرۆفیسۆر(د. مستەفا سابر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ کاروباری زانستی و خويندني بالا پرۆفیسۆر (د.قادر محەمەد حەسەن) راگری کۆلێژی ئاداب، بەرپرسانی هەردوو رێکخراوی (SEED FOUNDATION)، (giz) ئەڵمانی و بە بەشداری بەڕێز(د.حکیم قادر)سەرۆکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی، رۆژی یەکشەممە (٤/٩/٢٠٢٢)، لە هۆتێل دێدەمان، خولی راهێنانی (باشترین پراکتیزەکردنی فێرکردنی زانکۆیی) بۆ مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنی باڵای بەشی کاری کۆمەڵایەتی کرایەوە، کە ماوەی (٥)رۆژ دەخایەنێت. ئەم خولە کە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان (رێکخراوی سید) و زانکۆی سەلاحەددین/ پرۆگرامی بەشی کاری کۆمەڵایەتیی کۆلێژی ئادابە، تایبەتە بە ڕاهێنان و بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵیتی رێگاکانی وانەوتنەوە و ئەزموونکردنی لە پرۆسەی خوێندندا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ماموستا يان و قوتابیانی بەشەکە.له ماوه ي داهاتودا كومه ليك چالاكى هاوبه شي ديكه ي به دواداديت.