کۆبونەوەی هەفتانەی ڕاگر لەگەڵ بەشەکانی کۆلێژ October 19, 2022 Category: چالاکیەکانی بەشی جوگرافیا, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on کۆبونەوەی هەفتانەی ڕاگر لەگەڵ بەشەکانی کۆلێژ ڕێککەوت١١ ی ١٠ ی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.قادر محمد) ڕاگری کۆلێژی ئاداب لە کۆبونەوەی هەفتانەی لەگەڵ بەشەکانی کۆلێژ.. دووەم کۆبونەوەی بەشەکان..لەگەڵ بەشی جوگرافیا ئەنجامدا- کەتیایدا سەرۆکی بەشی جوگرافیا بەڕێز(د.ناديە طلعت) و بەڕێزان لە مامۆستایانی بەش ئامادەبوون. لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە تیشک خرایە سەر پلان و دیدگای نوێ بۆ برەودان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی بەش و لە نزیکەوە وەرگرتنی ڕاو و سەرنجی مامۆستایان و بەدواداچونی داواکارییەکان لەگەڵ وگفتۆگۆکردن وتاوتۆکردنی کاروباری قوتابیان ومامۆستا وچۆنیتی بەرێوەچوونی رەوتی خوێندن .