قوتابیانی بەشی کارى کۆمەڵایەتى سەردانی (پەیمانگاى هیواى نابیستان)یان کرا October 27, 2022 Category: چالاکیەکانی بەشی کاری کۆمەلایەتی, چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on قوتابیانی بەشی کارى کۆمەڵایەتى سەردانی (پەیمانگاى هیواى نابیستان)یان کرا لە رۆژی 27ی تشرینی یەکەمی 2022، قوتابیانى قۆناغی (سێیەمى)ی بەشى کارى کۆمەڵایەتى لە کۆلێژی ئاداب؛ سەردانێکى زانستییان بۆ پەیمانگاى هیواى نابیستان، ئەنجام دا. سەردانەکە، بەسەرپەرشتى (م.ی. ئارى أنور صادق) بوو؛ لەچوارچێوەى بابەتى کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت، کە لەلایەن توێژەرانى پەیمانگاکەوە چەند بابەتێک سەبارەت پرۆسەکانى وەرگرتن و فێرکردنیان، لەگەڵ سروشت تایبەتمەندى ڕەفتارى و دەروونى و کۆمەڵایەتى تاکى نابیست باسکرد، هەروەها تاوتوێ کردنى باوترین کەیس و کێشەکانى ژیانى نابیستان، لەگەڵ گرنگترین ئەرک و ڕۆڵى سۆشیاڵ وۆرکەر لە دەستەبەرکردنى خزمەتگوزارییە دەروونى و کۆمەڵایەتیەکانى نابیستان لە چوارچێوەى پەیمانگاو دامەزاروەکانى تر. قوتابیان راستەوخۆ بەشداربوون لە وانەکان و لەنزیکەوە هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ منداڵانى نابیست، لەکۆتاییدا سەردانەکە بە پرسیار و گفتوگۆى توێژەران و قوتابیانى کارى کۆمەڵایەتى کۆتایی پێهات.