٦ى ١٢ى٢٠٢٢، لە هۆڵى فەرهادى کۆلیژى ئاداب؛ پانێلێکى تایبەت بە هەڵمەتى ١٦ رۆژەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان لە کۆلیژى ئاداب بەڕێوەچوو.
پانێلەکە، بە هاوبەشى لێژنەى رۆشنبیرى کۆلێژى ئاداب و تۆڕى رێکخراوەکانى ئافرەتان، کە خۆى لە (١٥) رێکخراوى تایبەت بە کاروبارى خانمان دەبینیتەوە، رێکخرا.
لەسەرەتادا خاتوو (ناسک سەعید) بابەتێکى بەناونیشانى ((لێکەوت و کاریگەرییەکانى میدیا لە دروست بوونى توندوتیژى دژى ئافرەتان)) پێشکەش کرد و باسى لەو هۆکارانە کرد کە لە رێگەى (میدیا)ەوە، هانى توندوتیژى دەدەن.
دواتر مامۆستا (سەنگەر یوسف ساڵح) مامۆستا لە بەشى کارى کۆمەڵایەتى کۆلێژى ئاداب، بابەتیکى بەناونیشانى ((نایەکسانى جێندەرى و سیستەمى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى لە کەرتى تایبەت)) پێشکەش کرد.
لە سمینارەکەدا، مامۆستا سەنگەر، ئەو هۆکارانەى رون کردەوە کە دەبنە مایەى نایەکسانى جێندەرى لە کەرتى تایبەت.