هەڵبەست و ئاواز January 5, 2023 Category: چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on هەڵبەست و ئاواز بەبۆنەوەی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان؛ لێژنەی رۆشنبیری كۆلێژی ئاداب بەهاوبەشی بزاڤی رۆشنبیرانی نوێخواز؛ لە هۆڵی فەرهادی كۆلێژ، كۆڕێكی شیعرخوێندنەوەی بۆ شەش خاتوونی شاعیر رێكخست. د.نادیەطلعت، د.ساكار المدرس و م.شەرمین وەلی لە مامۆستایانی كۆلێژی ئاداب؛ بە هەڵبەستى جوان و ناسك؛ كەشێكی ئەفسووناوییان خوڵقاند و چەندین پارچە شیعریی جوانیان خوێندنەوە… دواتر سێ لە شاعیرانی بزاڤی رۆ شنبیرانی نوێخواز (كەژاڵ حەسەن، تارا ئبۆ و هاوژین حەسەن) بەچەندین تێكستی ژنانەوە؛ بەرهەمەكانیان پێشكەش كرد… ئەو بەیانییە شیعرییە؛ بە دەست و پەنجەی رەنگینی مامۆستای مۆسیقا ژەن (بەخیتار سەلیم) فەرمانبەر لە كۆلێژی ئاداب، جوانتر و رازاوەتر بوو.