کورد و زمانى کوردیى

 

(کورد و زمانى کوردیى؛ خوێندنەوەیەکیى بەراوردکاریی لە ڕێنووسە مێخەکییەکاندا)

 ناونیشانى ئەو سیمینارە بوو، کە ئەمڕۆ، سێشەممە، ١٤ى شوباتى ٢٠٢٣، لەلایەن (فەتحى محەمەدعەلى عەبدوڵا مودەڕیس) لە هۆڵى (فەرهادى) کۆلێژى ئاداب، پێشکەش کرا.

لەو سیمنارەدا کە پ.د.قادر محەمەد حەسەن، ڕاگرى کۆلێژى ئاداب و بەشێکى زۆرى مامۆستایانى کۆلێژى ئاداب، ئامادەی بوون؛ نووسەرى بابەت بە وردىى و زانستى شەنوکەوی بابەتەکەى کرد.

لە بەشێکى سیمینارەکەدا، نووسەر ئەو بابەتە زانستییانەى خستەڕوو کە ئاماژەن ((گەلى کورد؛ دێریرینترینى میللەتى ناوچەکەن کە تاوەکو ئێستا ماونەتەوە و تواندراوە پارێزگارى لە زمانەکەیان بکەن)).

بەشێکى ترى سیمنارەکە، بۆ ئەو بەڵگە زانستیی و مێژوویانە تەرخانکرا کە دەیسەلمێنن زمانى کورد رەگێکى زۆر کۆنى هەیە و ((سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پێش ٦٥٠ تاوەکو ٨٠٠ هەزار پێش زایینى زمانى کوردى هەبووە. جگە لەوە زمانەکە، بنەڕەتێکى مێژوویی هەیە و بەڵگە زانستییەکان باس لەوە دەکەن، کە وشە سۆمەرییەکانى وەکو (با، باران، باپیر و جێگە و چەندنى تر) کوردی-ین)).

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، مامۆستایانى ئامادەبوو بە سەرەنج و تێبینییە زانستییەکانیان؛ سیمینارەکەیان دەوڵەمەنتر کرد.