تایبەتمەندییەكانی دابارین لە كوردستان February 23, 2023 Category: Uncategorized Comments Off on تایبەتمەندییەكانی دابارین لە كوردستان سێشەممە، 21ی شوباتی 2023، لە هۆڵی (فەرهادی) كۆلێژی ئاداب، سیمینارێك بەناونیشانی (تایبەتمەندییەكانی دابارین لە كوردستان و گۆڕانی كەش و هەوا لەسەری) بۆ بەڕێز (پ.د.سلێمان عەبدوڵا ئیسماعیل) رێكخرا. لە سیمینارەكەدا، (د.سلێمان عەبدوڵا) باسی لە تایبەتمەندییەكانی دابارین لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كرد و بە وردیی ئەو گۆڕانكارییانەی خستەڕوو، كە دەبنە هۆكار بۆ كەمی و زۆریی شێوەكانی دابارین لە كوردستان. لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكە، (د.سلێمان عەبدوڵا) باسی لە هۆكارە نێگەیتیڤەكانی گۆڕانی كەش و هەوا لە هەرێمی كوردستان كرد، كە بوونەتە هۆكاری كەبوونەوەی تێكڕایی باران لە كوردستان، هەروەك شێوازەكانی پێشگرتن لە گۆڕانكارییە نێگەتیڤەكانی رونكردەوە.