بيردۆزەى كشانى كيشوەرەكان March 7, 2023 Category: Uncategorized Comments Off on بيردۆزەى كشانى كيشوەرەكان (بيردۆزەى كشانى كيشوەرەكان و پەيوەندييان بە ڕوودانى بومەلەرزەوە)) ئەمڕۆ، سێ شەممە، 7ى ئازارى 2023، لە هۆڵی (فەرهادى)ى كۆلێژى ئاداب، سيمينارێك بە ناونيشانى (بيردۆزەى كشانى كيشوەرەكان و پەیوەندييان بە ڕوودانى بومەلەرزەوە) بۆ بەرێز (محمد حەمەساڵح فارس) مامۆستا لە بەشى جوگرافيا، رێكخرا. لە سيمينارەکەدا، مامۆستا محمد بە ورديی باسى بيرۆزەكانى كشان و بۆچوونى زانستى زانايانى بوارى زەويناسى كرد، دواتر باسى ئەو پەيوەندييە سروشتى و دەستكرانەى كرد، كە دەبنە هۆكاريی ڕوودانى بومەلەرزە لە كيشوەرەكان. لە بەشێکى ديكەى سيمينارەکەيدا، مامۆستاى ناوبراو، تيشكى خستەسەر ئەو پێشبینييانەى كە لەبارەى ڕوودانى بومەلەرزە دەكرێت و ڕەتيكردەوە، هیچ پێشبینييەكى ڕاست و دروست بۆ كات و پلەى بومەلەرزە بكريَت.