زانکۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنە

چالاکى زانستى

ئەمڕۆ، سێشەممە، ٢٥ى نیسانى ٢٠٢٣؛ بەڕێز ڕاگرى کۆلێژ (پ.د.قادر محمد حسن) بە ئامادەبوونى سەرۆکى بەشى شوێنەوار بەڕێز(د.عزیز محمدامین عزیز) پێشوازیان لە سەرۆکى شاندى زانکۆى ئۆتۆنۆمى بەرشلۆنە بەڕێز(پ.د.میکویل مولیست) کرد.

 زانکۆی بەرشلۆنە بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر لە گردی لەشکر درێژە بە کاری هەڵکۆڵینیان دەدەن.

 گردی لەشکر؛ گردێکی شوێنەواری گرنگی شاری هەولێرە. پاشماوەکانی سەردەمەکانی پێش مێژوو و مێژوویی تێدا دۆزراوەتەوە.