|
07/11/2023، 12:35 م (قبل 9 أيام) |
|||
بۆڵۆنیاپرۆسێس و هەلومەرجی جێبەجێکردنی لەزانکۆکاندا |
بۆڵۆنیاپرۆسێس و هەلومەرجی جێبەجێکردنی لەزانکۆکاندا
رۆژی سێ شهممه رێكهوتی(٧-١١-٢٠٢٣) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی بهیانی له هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێزان(پ.ى.د.شڤان اسماعیل حمد) و (پ.ى.م.هەردەوان محمود کاکە شیخ) بە ناونیشانى (بۆلۆنیاپرۆسێس و هەلومەرجى جێبەجێکردنى لە زانکۆکاندا) سازدەکرا.
لەژێر ڕۆشنایی و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەئێستادا زانکۆکان و کۆلێژو بەشەکان بەوجۆرە ئاراستە دەکات کە سیستمی خوێندنیان برەوپێبدەن و بەرەوجێبەجێکردنی بۆڵۆنیاپرۆسێس هەنگاوبنێن.
لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی زانستی و کارگێڕی دڵنیایی جۆریی کۆلێژی ئاداب وەک ئامادەسازییەک بۆ هەنگاونان بۆجێبەجێکردنی بۆڵۆنیا لەبەشەکانی کۆلێژى ئاداب، بەپێویستیزانی سیمینارێک لەبارەی بۆڵۆنیاپرۆسێس و هەلومەرجی جێبەجێکردنی لەزانکۆکاندا پێشکەش بەسەرجەم سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بکرێت، تاوەکو زانیاریی و بەرچاوڕوونی پێویست هەبێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکەو تێپەڕاندنی ئەو گرفتانەی دێنە پێش.