رۆژی چوار شهممه رێكهوتی(٢٤-١-٢٠٢٤) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی بهیانی له هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(د.کاروان صدیق بکر ) مامۆستا لە بەشى (شوێنەوار)بە ناونیشانى (شارى هەولێر لە سەدەى حەوتەمى پێش زایین) سازکرا. لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى لە گرنگى شارى هەولێر و شارسازى و شارە قەڵاى کرد، کە لە سەدەى حەوتەمى پێش زایین کە هاوکات لەگەڵ ماوەى حوکمڕانى ئاشورییەکان لە سەردەمى ئاشورى نوێ (٦١٢-٩١١)پێش زایین بوو. لە کۆتایشدا لە لایەن مامۆستایان بە پرسیارسمینارەکە دەوڵەمەند کرا.
