

لە درێژەی چالاكییەكانی لێژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی ئاداب ..لە یادی ٧٨یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مەهاباد...ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٧/٢/٢٠٢٤ سمینارێكی بۆ بەڕێز حامید گەوهەری نووسەر و ڕۆشنبیر بە ناونیشانی (كۆماری كوردستان ئەنجام و كاریگەری و لێكەوتەكانی) سازكرد لەسمینارەكەدا بەڕێزیان تیشكی خستە سەر هەلومەرجی دامەزراندنی كۆمار و پاشان هەنگاوەكانی دامەزراندنی كۆمار لە كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦ هەر لە سمینارەكەدا تیشكی خستە سەر دەسكەتەكانی كۆمار و ئەو ئاڵنگارییانەی كە كۆماری كوردستان ڕووبەڕوویان بوویەوە پاشان تیشكی خستە سەر قۆناغی كۆتایی كۆمار و هۆكاری دەرەكی و ناوخۆیی شكستی كۆمارەكەی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو... پاشان ئامادەبووان هەریەكە بە سەرنج و پرسیار و تێبینییەكانیان سمینارەكەیان دەوڵەمەند كرد. لە کۆتای سمینارەکەدا کتێبی( کۆمەڵەى ژیانەوەى کوردستان)ی بەخشیە سەر ئامادەبووان.