كۆلێژی ئاداب، گفتوگۆی توێژینه‌وەیه‌كی ماسته‌ر به‌ڕێوه‌چوو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتى ٢٠ی ٤ ی ٢٠٢٤، له كۆلێژی ئاداب، تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (سابات جهانگیر مصطفى) له‌به‌شی (کارى کۆمەڵایەتى ) به‌ناونیشانى (دەرهاوێشتە کۆمەڵایەتى و دەروونى خێزانە تووشبووەکان بە شلەژانى دواى هێدمە- توێژینەوەیەکى مەیدانییە لە شارى هەولێر) ئەنجام درا. لێژنه‌ی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له پ.د.ماهرعبدالواحد عزیز سه‌رۆك لێژنه پ.ى.د.کوردستان عمر محمد ئه‌ندام پ.ى.د.کۆێستان على عبداللە ئه‌ندام پ.ى.د.مراد حکیم محمد ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار

