زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كۆلێژی ئاداب، گفتوگۆی توێژینه‌وەیه‌كی ماسته‌ر به‌ڕێوه‌چوو رۆژی دووشەممە رێکەوتى ٢٢ی ٤ ی ٢٠٢٤، له كۆلێژی ئاداب، تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (کارناس علی حمەصالح) له‌به‌شی (شوێنەوار ) به‌ناونیشانى (شێوازی دەرگا و دەروازە لە هونەری بیناسازی کوردەواری(چۆنیەتی پاراستن و نۆژەنکردنەوە) ناوچەی گەرمیان بە نموونە- توێژینەوەیەکی مەیدانی شوێنەواری ڕووپێوییە) ئەنجام درا. لێژنه‌ی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له پ.ی.د.ئاراس اسماعیل خضر سه‌رۆك لێژنه پ.ى.د.زریان سالار حمه عارف ئه‌ندام پ.ى.د.رۆژین کمال محمدامین ئه‌ندام پ.ى.د.زێدان رشید برادۆستی ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار

