ئەمڕۆ، یەک شهممه ٢٨ی ٤ی ٢٠٢٤ بهڕێز راگرى كۆلێژی ئاداب (پ.د. قادر محمد حسن) پێشوازی له بهڕێز (د. میکویل مولیست)، سەرۆکى شاندى زانکۆى ئۆتۆنۆمى بەرشلۆنە کرد. سەردانەکە، بهمهبهستى هەماهەنگى بوو لە نێوان بەشى شوێنەوارى کۆلێژی ئاداب و زانکۆى ئۆتۆنۆمى بەرشلۆنە و بەڕێوبەرایەتى شوێنەوارى هەولێر. لەو دانیشتنەدا، کە بەڕێز (د.عزیز محمد امین عزیز)، سەرۆکی بەشی شوێنەواری کۆلێژی ئاداب، ئامادەی بوو؛ بڕیاردرا لە داهاتوودا درێژە بدرێت بە هەڵکۆلین لە شوێنەوارى گردى لشکرى، گردى لشکرى شوێنەوارى گرنگى شارى هەولێره، پاشماوەکانى سەردەمەکانى پێش مێژوو و مێژوویى تێدا دۆزراوەتەوە.

