رۆژی چوار شەممە رێكهوتی(٨-٥-٢٠٢٤) كاتژمێر (١١)ی بهیانی له هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(م. خەتاب عزیز سلێمان ) مامۆستا لە بەشى (فەلسەفە) بەناونیشانى (هەرێم و مەترسیە کۆمەڵایەتییە نوێیەکان ) سازکرا. لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسى کرد مەترسی کۆمەڵایەتى چییە؟ جۆر و شێوەکانى چین؟ تا چەند دۆخى نێودەوڵەتى و هەرێمى و نێوخۆیى ڕۆلیان هەیە لە تەشەنەکردنى ئەو مەترسیانە؟. و لە درێژەى باسەکەیدا بەرێزیان باسى لەوە کرد کە چۆن سیاسەتى کۆمەڵایەتى بۆ رووبەرووبوونەوەى ئەو مەترسیانە دابرێژرێت و رێکارى خۆپارێزى و چارەسەرسازى بگیرێتەبەر؟ و لە سمینارەکەدا بەڕێزیان ئاماژەى بە چەندین شێوە و جۆرى نوێى مەترسى کۆمەڵایەتى لە هەرێمى کوردستان کرد لەگەڵ بخستنە رووى پێشنیارو چارەسەرى گونجاو. و لە کۆتایى سمینارەکەدا ئامادەبووان بە پرسیاروسەرنج و سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.

