رایگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵکۆڵینی شوێنەوار

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی ئاداب پرێس کۆنفرانسی رایگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵکۆڵینی شوێنەواری هاوبەشی نێوان زانکۆی سەلاحەدین (بەشی شوێنەوار) و زانکۆی ئەتۆنەمی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر لە گردی لەشکر وەرزی 2024 بە ئامادەبوونی بەرێز ڕاگری کۆلێژی ئاداب پ.د.قادر محمد و بەڕێزان کاک کەیفی خۆشناو  بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار  وپ.ی.د. عزيز زيبازى سەرۆکی بەشی شوێنەوار و  دکتۆر نادر بابەکر بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر . 
لە مەراسیمەکەدا سوپاس و پێزانینی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئاداب بە هەر یەک لە بەڕێزان کاک کەیفی مستەفا عەلی بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و  دکتۆر نادر بابەکر بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بەڕێز پرۆڤیسۆر میکێل مۆلیست و ئانا گۆمێز سەرۆک و یاریدەدەری تیمی زانکۆی ئەتۆنەمی بەرشەلۆنە و کاک عەلی عبدالرحمن و ئەمیر کریم بەخشرا.

شایەنی باسە گردی لەشكر گردێكی شوێنەوای گرنگی شاری هەولێرە بە دووری 11 كم دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێرەوە. كاری هەڵكۆڵینی شوێنەواری لەم گردەدا دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی 2015 ئەمش لە ڕێگای ئەنجامدانی گرێبەستێكی هاوبەشی نێوان زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی ئەتۆنەمی بەرشلۆنەی ئیسپانی و بەرێوەبەرایەتی شوێنەوای هەولێر. 
تیمی زانكۆی سەلاحەدین مامۆستایانی بەشی شوینەواری لە ماوەی 10 ساڵی رابوردوودا كاری هاوبەشیان لە گەڵ تیمی شوینەواری زانكۆی ئەتۆنەمی بەرشلۆنەی ئیسپانی و بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئەم هەڵكۆڵینە شوێنەواریانەدا چەندین چینی شوینەواری شارستانێتە كۆنەكان دەركەوتوون كۆنترین چینی شوێنەواری ئەم گردە بۆ سەردەمی وەركا بە نزیكەی چوار هەزار ساڵ پێش زایین دەگەرێتەوە واتا شەش هەزار ساڵ بەر لە ئێستادا. وە نوێترین چینی شوێنەواری بۆ هەزارەی یەكەمی پێش زایین دەگەرێتەوە. لە میانەی كاركردنی ئەم 10 ساڵەدا چەندین شوینەواری گرنگی شارستانێتەكان دۆزرانەوە گرنگترینیان پاشماوەی شوێنەواری شارێكی گەورەی سەردەمی نەینەوا 5 كە مێژووەكەی بۆ هەزارەی سێیەم دەگەرێتەوە واتا پێنچ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا. لەو پاشماوە گرنگانەی دۆزرانەوە بریتین لە پاشماوەی بیناسازی و ئاگردان و كورە و تەنور و مۆر و چاپی مۆر و كەرەستەی ڕستن و چنین و پاشماوەی گۆر و ئێسك و پروسكی مرۆڤ و ئاژەڵە ماڵیەكان و كێویەكان و پاشماوەی دانەوێڵەی وەك گەنم و جۆ و پاشماوەی خواردن وەك نۆك و ساوەر و دنكە ترێ. لە گەڵ دۆزینەوەی سەدان پارچەی گڵێنەی سەردەمی نەینەوا 5. ئەم شوێنەوارە گرنگە كۆنترین شارە لە باكوری مێزۆپۆتامیا و هەرێمی كوردستاندا كە لە هەزارەی سێیەمدا دەركەوتووە. چونكە تا ئێستا شاری وا لەم شێوە نەدۆزراوەتەوە كە بگەرێتەوە بۆ ئەو سەردەمە.