کۆبونەوەی سەرۆکی زانکۆ

کۆبونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەرەپێدانی کاری کۆلێژەکان
لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سەرۆکی لیژنەی پەرەپێدانی کاری کۆلێژی ئاداب مامۆستا (سەنگەر یوسف صالح) بەشداری کرد لە یەکەم کۆبونەوەی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سەلاحەدین. لە کۆبونەوەکەدا کە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەرۆکی سەنتەری کار،و سەرۆکی لیژنەی پەرەپێدانی کاری کۆلێژەکان ئامادەبوون، تیشک خرایە سەر کاروچالاکیەکانی سەنتەرەکە لە ماوەی ڕابردوو، هەروەها چالاککردنی لیژنەکان لەسەر ئاستی کۆلێژەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.