یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانی خۆپاراستن لە خۆکوشتن لە ١٠-٩-٢٠٢٤ لە بەشی كاری كۆمەڵایەتی زانكۆی سەلاحەدین ئەنجامدرا.ئەم چالاكیە بە هاوبەشی بەشی كاری كۆمەڵایەتی و كۆمەڵناسی و دەزگای سید فاوەندەیشن و رێكخراوی ئەژی . لە سەرەتا بەریز ڕاگری كۆلیژی ئاداب بەناوی زانكۆی سەلاحەدین ووتەیەكی پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر گرنگی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكیانەو دروست كردنی پەیوەندی لەنیوان بەشە زانستیەكانی كۆلیژی ئاداب بەتایبەت بەشەكانی كاری كۆمەڵایەتی و كۆمەلناسی و دەرووناسی بە كۆمەڵگا بۆ ئەوەی مامۆستایان و دەرچووانمان بەشداربن لە كەم كردنەوەی كێشەكان. دواتر پانیلیكی زانستی بۆ مامۆستایان و پسیۆرانی دەروونی و كۆمەڵایەتی ئەنجامدرا.ئەم چالاكیە ناوەخۆیە لەسەر ئاستی زانكۆ و رێكخراوە لۆكالیەكان بەشێكە لە هەوڵێكی جیهانی بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و پێشكەشكردنی پالپشتی دەروونی و كۆمەڵایەتی و برەو دان بە تێگەیشتن لە دەرووندروستی و رێگریكردن و خۆپاراستن لە خۆكوشتن.
