ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى ٦-٢-٢٠٢٥ لە چالاکییەکىبەشى مێژووى کۆلێژى ئاداب بە هەماهەنگى ( لەگەڵ بەڵگەنامە مێژووییەکان) لە سەنتەرى ڕۆشنبیریى و ئەکادیمى زانکۆى سەلاحەددین پانیلێکى تایبەت بە ناساندنى کتێبى شێخ ئەحمەد بارزانى لە ئاوێنەى ئایین و عیرفاندا لە نووسینى بەرێز(رەشید ملا عەلى کولەکى) بەڕێوەچوو، تیدا سەرۆک بەشى مێژوو(پ.د.شوان محمدامین خۆشناو) و ئاسۆ حاجى نووسەر و رۆژنامەنووس لە پانێلەکەدا هەڵسەنگاندن و ناساندنیان بۆ کتێبەکە کرد. لە پانێلەکەدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکى گرنگ کە تایبەت بوو بە چالاکییەکانى شیخ ئەحمەدى بارزانى .
لە کۆتایدا خەلاتى قەلغانى رێزلێنان لە لایەن بەرێز ڕاگرى کۆلێژ(پ.ى.د.موسى محمد خضر) بەخشرایە نووسەرى کتێبەکە سوپاسنامەش بە پانێلیستەکان بەخشرا.