زنجیرە سیمیناری پێواژۆی بۆڵۆنیا



لەمیانی چالاکییەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنیا لەکۆلێژی ئاداب، ڕۆژی پێنج شەممە‌ رێكه‌وتی(۲٣-١-٢٠٢٥) كاتژمێر (٩:٣٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سیێەم سیمینار بۆ هەریەک لە بەرێزان (پ.ى.د.شڤان اسماعیل حمد) بەرپرسى دڵنیایى جۆرى کۆلیژى ئاداب و (پ.ى.هەردەوان محمود کاکەشیخ) و(د.هەژار خورشید نورى)، ئەندامى لیژنەى باڵای جێبەجێکردنی بۆڵۆنیاپرۆسێس لەکولێژی ئاداب سازکرا.

ئەم سیمینارە بۆ مامۆستایانى قۆناغى یەکەمی بەشەکانی(کارى کۆمەڵایەتى، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسى) ئەنجامدرا بۆ ئاشناکردنی مامۆستایانی ئەو بەشانە بە بنەماکانی(پێواژۆی بۆڵۆنیا)و هەروەها پێداچوونەوە بەکۆرسبووکی مۆدیۆڵەکانی قۆناغی یەکەم.