زنجیرە سیمیناری پێواژۆی بۆڵۆنیا



لەمیانی چالاکییەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنیا لەکۆلێژی ئاداب، ڕۆژی چوارشەممە‌ رێكه‌وتی(۲۲-١-٢٠٢٥) كاتژمێر (۹:٣٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) دووەم سیمینار بۆ هەریەک لە بەرێزان (پ.ى.د.شڤان اسماعیل حمد) بەرپرسى دڵنیایى جۆرى کۆلیژى ئاداب و (پ.ى.هەردەوان محمود کاکەشیخ) و(د.هەژار خورشید نورى)، ئەندامى لیژنەى باڵای جێبەجێکردنی بۆڵۆنیاپرۆسێس لەکولێژی ئاداب سازکرا.
ئەم سیمینارە بۆ مامۆستایانى قۆناغى یەکەمی بەشەکانی(دەرونزانی، جوگرافیا، شوێنەوار) ئەنجامدرا بۆ ئاشناکردنی مامۆستایانی ئەو بەشانە بە بنەماکانی(پێواژۆی بۆڵۆنیا)و هەروەها پێداچوونەوە بەکۆرسبووکی مۆدیۆڵەکانی قۆناغی یەکەم.