بولونیاپرۆسیس

رۆژی دووشەممە‌ رێكه‌وتی(٢٠-١-٢٠٢٥) كاتژمێر (١١)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێزان (پ.ى.د.شڤان اسماعیل حمد ) بەرپرسى دڵنیایى جۆرى کۆلیژى ئاداب و (پ.ى.هەردەوان محمود کاکە شیخ) ئەندامى لێژنەى دڵنیایى جۆرى و (د. هەژار خورشید نورى) ئەندامى لێژنەى دڵنیایى جۆرى بەناونیشانى (بولونیاپرۆسیس) سازکرا.



لە سەر راسپاردەى بەرێز ڕاگرى کۆلێژ زنجیرە سمینارێک لە کۆلیژەکەمان بۆ بەشە زانستییەکان لە لایەن هۆبەى دڵنیایى جۆرى کۆلێژ بۆ مامۆستایانى قۆناغى یەکەم بەشەکان سەبارەت بە ئاشنابوونى بە (بولونیاپرۆسیس) وەک سیستەمێکى نوێ بۆ خوێندن لە زانکۆى سەلاحەددین پەیرەو دەکرێت.