لیژنەی پەرەپێدانی کار

‎لیژنەی پەرەپێدانی کار پلانی زنجیرەیەک خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپی تاوتوێ کرد

‎لیژنەی پەرەپێدانی کار لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست بۆ تاوتوێکردنی پلانێکی گشتگیر بۆ زنجیرەیەک خولی ڕاهێنان و ۆرکشۆپی تایبەت بە کارسازی و دەستکەوتنی هەلی کار بۆ قوتابیانی کۆلێژ. لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە ڕاگری کۆلێژ و جێگری ڕاگر و سەرۆکی لیژنەکە و نوێنەری بەشە جیاوازەکان ئامادە بوون.

‎سەرنجی سەرەکی گفتوگۆکە بریتی بوو لە پەرەپێدانی پلانێکی گشتگیر بۆ زنجیرەیەک خولی ڕاهێنان و وۆرک شۆپ بە ئامانجی باشترکردنی تواناکانی دامەزراندن و کارسازی.