influence of sgeikh mahmoud

راپۆرتەکەى مەیجەر نوێل بەناونیشانى (influence of sgeikh mahmoud ) لە بەروارى ٨ى کانوونى یەکەمى ١٩١٨ ، و ڕۆڵى لە دیاریکردنى چارەنووسى کوردستانى باشوور
رۆژى سێ شەممە‌ رێكه‌وتی(١١-٢-٢٠٢٥) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(سروە اسعد صابر) راپۆرتەکەى مەیجەر نوێل بەناونیشانى (influence of sgeikh mahmoud ) لە بەروارى ٨ى کانوونى یەکەمى ١٩١٨ ، و ڕۆڵى لە دیاریکردنى چارەنووسى کوردستانى باشوور سازکرا.
لەم سمینارەدا بەرێزیان باسى کرد کە ئەو راپۆرتە بە یەکى لە راپۆرتە گرنگەکان دەژمێردرێ بۆ بەرپرسە بەریتانیەکان، بە تایبەت ئەوانەى لە کوردستان و بەغدا کردبوویان، بە سەرچاوە ومەرجەع بۆ دارشتنى سیاسەتى بەریتانى لە ناوچەکەدا دادەندرێت.
لە درێژەى سمینارەکەیدا باسى لەوەى کرد کە لەم راپۆرتەدا باس لە دیاریکردنى چارەنووسى کوردستانى باشوور کراوە، و باسى گرنگى ئەم بەشەى کرد کە کاریگەرى هەبوو بۆ چارەنووس و دوارۆژى سیاسەتى بەریتانیا، وباسى لە شیخ مەحموودى حەفیدى کرد کە ئەو کات لە دیارترین و بەدەسەلاتترین سەرۆکە کوردەکان هەژمار دەکرا.