ره‌هه‌نده‌كانی ته‌واوكاریی له نێوان گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و فره‌چه‌شنی زینده‌یی
رۆژى چوارشەممە رێكه‌وتی(١٢-٢-٢٠٢٥) كاتژمێر (١٠)ی به‌یانی له هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(پ.ى.د.رزگار محمد عوسمان) بەناونیشانى (ره‌هه‌نده‌كانی ته‌واوكاریی له نێوان گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و فره‌چه‌شنی زینده‌یی ) سازکرا.
لە سمینارەکەدا بەرێزیان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە پەیوەندییەکى نەپچڕاو لە نێوان بیرۆکەى گەشەپێدانى بەردەوام و فرەچەشنى زیندەیى هەیە، بەجۆرێک ناتواندرێت لە یەکتریان جیابکەیتەوە، هاوکات رەهەندەکانى تەواوکارى نێوانیان لەسەر هەرسێ ئاستى ژینگەیى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى رەنگدانەوە، چونکە گەشەپێدانى کۆمەڵگەى باشتر کردنى دۆخى ئابوورى و کۆمەڵایەتیەکەى پێویستە تەریب بێت لەگەڵ پاراستنى ژینگە لە پێناو پاراستنى سەرچاوە سروشتیەکان بۆ نەوەکانى ئایندە.