ئەفسانە لە نێو کوردە جووەکان



رۆژى سێشەممە‌ رێكه‌وتی(١٨-٢-٢٠٢٥) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز( د. زریان جیزنى محمد) بەناونیشانى (ئەفسانە لە نێو کوردە جووەکان) سازکرا.

لە سمینارەکەدا بەرێزیان باسە لەوەى کرد کە لە دێر زەمانەوە فرە ڕەنگى پێکهاتە ئایینى و نەتەوەکان لە سەرزەمینى کوردستانى گەورەدا درێژەیان بە پێکەوە ژیانى ئاشتانە داوە، بۆیە ڕاستەوخۆ کاریگەریى و ڕەنگدانەوەى بەسەر ئەمڕۆى کۆمەڵگاى هەرێمى کوردستانیشدا هەیە.

لە درێژەى باسەکەیدا باسى کرد، جووەکان ساڵانێکى زۆر وەکو پێکهاتەیەکى ڕەسەنى کەمایەتى ئایینى، بەشێکى زیندووى دانەبڕاوى کۆمەڵگاى کوردستان بوونە، و ڕۆڵ و کاریگەریان هەبووە، لە دەوڵەمەندکردنى کولتوورى ماددى و مەعنەوى کۆمەڵگاى کوردستان، وە پێکهاتى جووەکانى کوردستانیش بە تەواوى ڕەنگ و بۆى کولتوورى کۆمەڵگاى کوردستانیان وەرگرتووە وەکو( زمان، جلوبەرگ، مۆسیقا، شێوەژیانى خێزان و بۆنەکان) هەروها جووەکان بەپێىى ئایینەکەیان خاوەنى چەندان ئەفسانە و چیرۆک و بەسەرهاتن لەسەرزەمینى کوردستان، کە تا ئەمڕۆش شوێنەوار و چیرۆکى ئەم ئەفسانانە بە زیندوویەتى ماونەتەوە. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا سەرنجمان چڕ دەکەینەوە لەسەر ئەفسانەى جووەکان لە ناوچەکانى بادینانى و هەرێمى کوردستان (زاخۆ و دهۆک و دەوروبەرى دیاریکرى ئایینە)