رۆڵی سه‌ركرادیه‌تی ئافره‌ت

رۆڵی سه‌ركرادیه‌تی ئافره‌ت (وڵاتی دووروبار به‌ نموونه‌))
رۆژى چوارشەممە‌ رێكه‌وتی(١٩-٢-٢٠٢٥) كاتژمێر (١١)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز(پ.ی.د. ارام جلال حسن) بەناونیشانى (رۆڵی سه‌ركرادیه‌تی ئافره‌ت (وڵاتی دووروبار به‌ نموونه‌)) سازکرا.
لە سمینارەکەدا بەرێزیان تیشکى خستە سەر ڕۆڵى سەرکردایەتى ئافرەت لە ووڵاتى دوورووبار، کە ئافرەت چ ڕۆڵێکى بینیوە لە رووى شارستانیەت و سەرکردایەتى کردنى کۆمەڵگاکان بەپێى بەڵگەنامە شوێنەوارى و مێژوویەکان .
لە درێژەى باسەکەیدا ئاماژەى بەو ڕۆڵانەدا کە ئافرەتان لە ووڵاتى دوورووبار گێراوە بۆ نمونە(شاژن، خێزانى پاشا، نووسەر، ڕۆڵى ئایینى و دادوەر) کە توانویانە ناڕاستەوخۆ ڕۆڵى سیاسی بگێرن، هەروها ئافرەت لە کۆنەوە بوویتە هۆى دروست بوونى کشتوکال و شارو لادیەکان .