كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆلێژی ئاداب
كۆلێژی ئاداب یه‌كێكه له كۆلێژه گرنگه‌كانی
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر و مێژووییه‌كی دوور و درێژی پڕ له به‌خشش و زانستی
هه‌یه.
كۆلێژی ئاداب له (31/8/1971) له زانكۆی
سلێمانی له شاری سلێمانی دامه‌زرا، ئه‌وكات ته‌نیا به‌شی زمانی كوردی له‌خۆگرتبوو،
دواتر له ساڵی خوێندنی (1974/1975)، به‌شی كۆمه‌ڵناسی كرایه‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌و
به‌شه له ساڵی خوێندنی (1976/1977)، به‌شی زمانی عه‌ره‌بی كرایه‌وه، له ساڵی
(1981) كۆلێژی ئاداب له‌گه‌ڵ زانكۆ گوازرایه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و هه‌ر له‌و كاته‌وه
ناوی زانكۆش له زانكۆی سلێمانییه‌وه گۆڕدرا بۆ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، تاكو ئه‌وكات
كۆلێژی ئاداب له سێ به‌ش پێكده‌هات، كه به‌شه‌كانی: (زمانی كوردی، زمانی عه‌ره‌بی
و كۆمه‌ڵناسی) بوون. له ساڵی خوێندنی (1985-1986) هه‌ردوو به‌شی مێژوو و به‌شی
زمانی ئینگلیزی كرایه‌وه، له ساڵی خوێندنی (1986-1987) به‌شی جوگرافیاش كرایه‌وه.
دوای ئه‌ویش له ساڵی خوێندنی (1995-1996) به‌شی خوێندنی ئیسلامی زیادكرا، پاشان
له ساڵی خوێندنی (1998-1999) به‌شی زمانی فارسی كرایه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی خوێندنی
(2000-2001) به‌شی شوێنه‌وار و به‌شی زمانی ئینگلیزی/ ئێواران كرانه‌وه، دواتر له
ساڵی خوێندنی (2002-2003) له هه‌ر یه‌ك له به‌شه‌كانی: (كۆمه‌ڵناسی و كوردی و
مێژوو و جوگرافیا) لقه‌كانی ئێواران كرانه‌وه، بۆ ساڵی خوێندنی (2003-2004) به‌شی
وه‌رگێڕان و زمانی عه‌ره‌بیی ئێواران كرانه‌وه.
به‌م شێوه‌یه له ته‌مه‌نی خۆیدا كۆلێژی
ئاداب گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه. پاش ئه‌و فراوانبوون
و گه‌شه‌سه‌ندنه له ساڵی خوێندنی (2004-2005) كۆلێژه‌كه‌مان به‌شه‌كانی زمانی لێ
جیاكرایه‌وه و كرا به كۆلێژی زمان،، به هه‌مان شێوه به‌شی خوێندنی ئیسلامی له
ساڵی خوێندنی (2004-2005) له كۆلێژه‌كه‌مان جیاكرایه‌وه و كۆلێژێكی نوێی به‌ناوی
كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانی لێ پێكهێنرا. له ئاكامی ئه‌و گۆڕانه گه‌ورانه،
ساڵی خوێندنی (2003-2004) ناوی كۆلێژی ئاداب گۆڕدار بۆ كۆلێژی ئه‌ده‌بیات.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه به‌شی راگه‌یاندن
ساڵی خوێندنی (2004-2005) و به‌شی فه‌لسه‌فه ساڵی خوێندنی (2007-2008) و به‌شی
كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ساڵی خوێندنی (2007-2008) و به‌شی ده‌روونزانی ساڵی خوێندنی
(2009-2010) له كۆلێژی ئاداب كرانه‌وه. ، له ساڵی خوێندنی (2017-2018) ئه‌نجوومه‌نی
كۆلێژ داوای كرد ناوی كۆلێژ دووباره بگۆڕدرێته‌وه بۆ ناوه كۆنه‌كه‌ی، ئه‌وه
بوو له ساڵی خوێندنی (2018-2019) ناوه‌كه‌ی گۆڕدار بۆ كۆلێژی ئاداب.
ئێستا كۆلێژی ئاداب له هه‌شت به‌ش پێكدێت، كه بریتیین له به‌شه‌كانی: (كۆمه‌ڵناسی، مێژوو، جوگرافیا، شوێنه‌وار، راگه‌یاندن، فه‌لسه‌فه، كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونزانی