به‌شی جوگرافیا:
به‌شی جوگرافیا یه‌کێکه له‌به‌شه دیار‌و به‌رچاوه‌کانی كۆلێژی ئاداب و مێژووێکی دوور‌و درێژی پڕ له به‌خشش و لێهاتوویی هه‌یه، بۆیه‌که‌م جار به‌شی جوگرافیا له هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی خوێندنی (1986-1987) له كۆلێژی ئاداب زانکۆی سه‌لاحه‌دین كرایه‌وه، وه له ساڵی خوێندنی(2002-2003) لقی ئێواران کرایه‌وه.
ئه‌م زانسته وه‌ك هه‌ر به‌شێكی زانستی په‌یامی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه خۆی له تایبه‌تمه‌ندێتی زانستی جوگرافیا ده‌نوێنێت وه‌ك زانستێك كه بنه‌ما ورێساكانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه له رێگه‌یانه‌وه جوگرافیناسان خزمه‌ت به ووڵات وكۆمهڵگاكانی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌و زانسته زانستێكه بایه‌خ به هه‌موو بواره‌كان ده‌دات له هه‌ر جێگایه‌ك چونكه له سروشتی ئه‌و زانسته ئه‌وه‌یه كه به‌دوای دابه‌شبوونی دیاريدهكاندا داده‌چێت جا ئه‌و دیاريدانه هه‌ر چیه‌ك بن سروشتی بن یان مرۆیی یان مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیدار به لایه‌نی ئابووری یان خزمه‌تگوزاری، له دواییدا به‌دوای په‌یوه‌ندی نێوان دیارده‌كان داده‌چێت هه‌روه‌ها به‌دوای گرفتی دابه‌شبوونی داده‌چێت وپێشنیاری چاره‌سه‌ری شیاویان بۆ ده‌كات.
بۆیه به‌شی جوگرافیا هه‌وڵده‌دات بۆ پێگه‌یاندنی خه‌ڵكانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌رچوان له‌و به‌شه زانستیه وه‌كو توێژه‌ری زانستی ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاره‌دا كارامهبن.له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و زانست خزمه‌تێكی گه‌وره به جوگرافیای كوردستان دهكهیهنێت به‌گشتی بۆیه لێره‌دا رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت وه‌ك زانستێكی ستراتیژی و هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شێواندن وچهواشهكاریانه ده‌داته‌وه كه جوگرافیای كوردستان رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه.
بێگومان یه‌ك له په‌یامه‌كانی ئه‌و به‌شه ئاماده‌كردنی مامۆستایانه له‌و بواره بۆ بواری په‌روه‌رده‌یی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا.
گرنگترین ئامانجه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م به‌شه بریتیه له:
-
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قوتابیان بۆ تێگه‌یشتن وشیكردنه‌وه‌ی جوگرافی و لێكدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان سه‌رجه‌م دیارده جوگرافیه‌كان (جوگرافیای سرووشتی یان مرۆیی یان ئابووری بێت )
-
2. ئاشناكردنی قوتابیان به بواری پراكتیكی له به‌شه‌كانی جوگرافیادا وه‌ك به‌شێك له گه‌شه‌پێدانی توانای قوتابی.
-
پێگه‌یاندنی قوتابیان بۆ هه‌ستكردن به‌سه‌رجه‌م دیارده‌و ڕه‌گه‌زه جوگرافیاكان و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كاریان تێده‌كه‌ن.
-
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قوتابیان له‌هه‌ندێك بابه‌تی سه‌ره‌تای پێویست بۆ جوگرافیا وه‌ك ئامار‌و كومبیوتر.
-
یارمه‌تی دانی قوتابی بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكانی له بواری بیركردنه‌وه‌ی زانستی و فێربونی گفتوگۆی زانستی ئه‌نجامدانی سیمناری زانستی.
-
ئاشناكردنی قوتابی به مێژوی كوردستان و ئه‌و ڕوداوه مێژوانه‌ی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕیوه وكاریگه‌ریان له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان.
-
گرنگی دان به بابه‌ته پراكتیكیه‌كان بۆ نمونه شیكردنه‌وه‌ی وێنه ئاسمانیه‌كان به پرۆگرامی جیاجیا ، هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌ی ئاماری شوێنی به‌به‌كارهینانی سیستمی زانیارییه جوگرافیه‌كان