275613145_739857847419545_7993747523512247462_n
چۆنییەتی مامەڵەکردنی سۆشیاڵوێرکەران

   یەک شەممە ١٣ مارس ٢٠٢٢ لە هۆلى (فەرهادى)بەشی کاری کۆمەڵایەتی سیمینارێکی بۆ بەڕێز(فەرەیدون حەسەن) بە ناونیشانى (ئەزموونی کاری ڕێکخراوەیی و چۆنییەتی مامەڵەکردنی سۆشیاڵوێرکەران لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت) سازکرد، ، تیایدا قوتابیان و مامۆستایانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی بەشداربوون، کە بووە هۆی ورووژاندنی چەندین پرسی گرنگ و تایبەت بە مرۆڤ و دونیابینی  خاوەن پێداویستی تایبەت […]

275016612_307545388030412_5381063756036396382_n
گەشتى زانستى قوتابیانى قۆناخی دووەم

گەشتى زانستى قوتابیانى قۆناخی دووەمى بەشى کارى کۆمەڵایەتى بۆ کەمپی دارەشەکران بە سەرپەرشتى (م. ئارى أنور صادق ) ، لە گەشتەکەدا چەند رێکخراوێکى ناوەخۆ (  BCF, SWEDO, INTERSOS , UPP )نێودەوڵەتى وەکو بەسەرکرانەوە و لەلایەن ستافی دەزگاکانى ناوبراو چەند بابەت و سیمینارێک پێشکەش کران کە جێگاى سوود بوون بۆ قوتابیانى بەشى کارى کۆمەڵاێەتى

261478558_275188904550547_8335642586135431866_n-boost
باشتر کردنی خود

رێکەوتی 02/03/2022 لە هۆلى(فەرهادى) ڕێکخراوی سیید بە هاوکاری بەشی کاری کۆمەڵایەتی هەستا بە ئەنجامدانی سیمیناریک بە ناونیشانى (باشتر کردنی خود) بۆ بەرێزان (ڕێباز جوامێر) ڕیکخەری پرۆژە و (کارلۆتا پاسرێنی) ڕاهێنەری خود و (جێسیکا فرانکار)  شارەزای MHPSS و (مەهدی قادر) بەرێوەبەری بەرنامە سازکرا.

274656666_649628626326001_3803035218092462089_n
دوا ویستگەى ژیانى ژنرال مستەفا بارزانى

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی  1-3-2022  كاتژمێر  10.30 ی به‌یانی له‌ هۆڵی  فه‌رهادی  سمینارێك بۆ بەڕێز  م. سامان عمر حمد  مامۆستا لە بەشى کارى کۆمەڵایەتى  بە ناونیشانى  دوا ویستگەى ژیانى ژنرال مستەفا بارزانى لە بەڵگەنامەکانى ئەمریکا  سازكرا.

273637709_296693042361970_8398932940026606752_n
سوپاس و پێزانین

رێكه‌وتى ١٤-٢-٢٠٢٢ به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان (پ.د.قادر محمد حسن) ڕاگرى كۆلێژى ئاداب و (پ.د.نبیل عادل فخرى) به‌رپرسى دڵنیایى جۆریى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و (د. نادیه‌ ته‌لعه‌ت ) به‌رپرسى دڵنیایى جۆرى كۆلێژه‌كه‌مان، بڕوانامه‌ى ڕێزلێنانى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین به‌خشرا به‌ پۆلێك له‌ مامۆستایانى شایسته‌ به‌و سوپاس و پێزانینه‌ له‌ مه‌راسیمێك له‌ هۆلى (فه‌رهادى ) كۆلێژه‌كه‌مان. جێگاى باسه‌ كه‌ (١١٧) […]

DSCN5515
دەست خۆشی لە لێژنەى قوتابیانى کۆلێژ

ئەمرۆ رێکەوتى ١-١٢-٢٠٢١ بەرێزان ڕاگرى کۆلێژ (پ.د.قادر محمد حسن) و یاریدەدەرى ڕاگر  لە هۆلى (فەرهادى) دەست خۆشیان لە لێژنەى قوتابیانى کۆلێژەکەمان کرد، بە هۆى ئەوەى لە کاتى پێشوازى کردن لە قوتابیانى قۆناغى یەکى کۆلێژەکەمان ئەرکەکەیان بە باشى ئەنجام دا.

DSCN5382
ڤاكسین كردنی قوتابیان

ڤاكسین كردنی قوتابیان به‌مه‌به‌ستی روبه‌رووبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرونا و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ دوێنیه‌وه‌ 14-11-2021 تیمێكی تایبه‌ت به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رۆژانه‌ له‌ كۆلێژه‌كه‌مان قوتابیان ڤاكسین ده‌كه‌ن، پلانی كۆلێژه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا 1-12-2021 سه‌رجه‌م قوتابیان ڤاكسین كرابن، بۆیه‌ تا چه‌ند رۆژی تریش ڤاكسین كردن له‌ كۆلێژه‌كه‌مان به‌رده‌وامه‌ .

255385511_4498314060245366_6990017703107921480_n
سەردانى زانستی بۆ دادگاکانى ( بارى کەسی، تاوانەکان، نەوجەوانان) 

قوتابیانى بەشى کارى کۆمەڵایەتى و دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر زنجیرە چالاکى هەفتانەى قوتابیانى قۆناغى چوارەمى بەشى کارى کۆمەڵایەتى بە سەرپەرشتى (م.ئارى أنور ) ، ئەنجامدانى سەردانى زانستی بۆ دادگاکانى ( بارى کەسی، تاوانەکان، نەوجەوانان)  لە دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر بۆ ماوەى دوو هەفتە ، بە سوود وەرگرتن لە توێژەرانى کۆمەڵایەتى هەریەک لەم بەشانە و ئامادەبوون […]

252082738_412356793811912_4318720122792158136_n (Copy)
دەزگای خێرخوازی بارزانی

  لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی بەشی (کاری کۆمەلایەتی) رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (٣/١١/٢٠٢١) بە سەرپرشتی(م.ی.شەرمین وەلی علی) مامۆستا لە بەشی (کاری کۆمەلایەتی) كاتژمێر (١٠) ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فه‌رهادی) سمینارێك بۆ به‌رێز  (ستاڤـ ئاسۆ حسن) بەرپرسی بەشی توێژینەوە لە دەزگای خێرخوازی بارزانی به‌ ناونیشانی (دەزگای خێرخوازی بارزانی) ئه‌نجام درا لە سمینارەکەدا باس لە مێژووو سەرهەڵدان و ئامانج و […]