رێكه‌وتى 2019/11/5 له لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونى هه‌ولێر پێشوازى له قوتابیانى قۆناغی سێیه‌مى به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆلێژى ئاداب – زانكۆى سه‌لاحه‌ددین كرا، ئامانج تیایدا وه‌رگرتنى زانیارى و شاره‌زابوون سه‌رجه‌م به‌ش و رێكاره‌كانى له‌خۆگرتن و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش. له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن توێژه‌رانى به‌شى چاره‌سه‌رى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى (صدیق محمد، عه‌لی قادر، عه‌لی حسێن) به‌جیا چه‌ند سیمینارێك بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر و نیو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى؛ ته‌ندروستى ده‌روونى، متمانه‌به‌خۆبوون كرا، مه‌رجه ئاكاریی و پیشه‌ییه‌كانى كارى توێژه‌ران پێشكه‌ش كران، دواتر قوتابیان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى چاویان به چه‌ند نه‌خۆشێك كه‌وت و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى (راوێژكارى ده‌روونى گه‌وران و منداڵان، به‌شه‌كانى درێژخایه‌ن و كورتخایه‌ن و ( E.C.G و E.C.T) و به‌شی چاره‌سه‌رى ده‌روونى منداڵ و گه‌وران) به‌سه‌ركرده‌وه .