سێ شەممە رێكەوتی ٣-٩-٢٠٢٤ لە كۆلێژی ئاداب بەرێز ڕاگری كۆلێژ بە بەشداری یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆك بەشی كاری كۆمەڵایەتی و سەرۆك بەشی كۆمەڵناسی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەك كرا لەگەڵ بەرێزان Evans BINAN بەرپرسی پرۆگرامی تەندروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی و كۆمەڵایەتی لە ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان UN و مامۆستا عبدالله ئاكۆیی لەهەمان رێكخراو. لەمیانی دانیشتنەكە تیشك خرایە سەر گرینگترین ئەو بوارانەی كە رێكخراوەکە كاری لەسەر دەكات لە ناو كەمپی ئاوارەكان بەتایبەتی لەرووی پالپشتی دەروونی و كۆمەڵایەتی ، بەریز ڕاگری كۆلیژ سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كرد وەك بەشێك لە UN بۆ خزمەتكردنی ئاوارەكان بەگشتی و خەڵكی هەرێمی كوردستان بە تایبەت . وابڕیارە لەگەڵ بەشەكانی دەرووناسی و كۆمەڵناسی و بەشی كاری كۆمەڵایەتی لە داهاتوو كارەكانیان بەرەو پیشەوە ببەن بۆ باشتر پالپشتی كردنی دەروونی و كۆمەڵایەتی لیقەوماوان و ئەو گروپانەی كە پێویستیان بە یارمەتی هەیە. دواتر دانیشتنێك لەگەڵ مامۆستایانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی ئەنجامدار بە تێرو تەسلی ئەو بابەت و كۆرسانەی كە لەم بەشە دەخوێندریت یارمەتی دەرن بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێـت بە هاوكاری رێكخراوی ناوبراو تا بتوانرێت توێژینەوەی ئەكادیمی لەسەر بكرێـت وەك زانكۆ پالپشت بین لەكەم كردنەوەی ئەو كێشە دەروونی و كۆمەڵایەتیانەی كە ئاوارەكان و لێقەوماوان هەیانە .


